دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان و ناوەندە ئەمنییەتییە عەرەبییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئاڵمان (dpa) پشتڕاستیان کردەوە کە عەرەبستان و ئیمارات بە شێوازێکی “نهێنی و چالاک” لە هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێراندا بەشدار بوون.
هاوکات ڕۆژنامەکانی واڵ ستریت ژۆرنال و نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکانیاندا ئاشکرایان کردووە کە ئەم دوو وڵاتە هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر خاکی ئێران.
هەرچەندە دوو دەوڵەتی ڕیاز و ئەبووزەبی تا ئێستا بە فەرمی ئەم هێرشانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و تەنیا جەخت لەسەر “مافی بەرگری لە خۆ” دەکەنەوە، بەڵام وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ههنگاوە سەربازییەکانی دژی ئێران “ڕێوشوێنی تەواو بەرگریکارانە بوون بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەیان” و بە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانە گرنگەکان ئەنجام دراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە لە کاتێکدا دێن کە لە نێوان وڵاتانی کەنداودا، ئیمارات زۆرترین هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتە سەر.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران