سیاسەتە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەرزبوونەوەی بێوێنەی ڕێژەی هەڵاوسان، بووەتە هۆی داڕمانی تەواوی توانای کڕینی بنەماڵەکان لە ئێراندا، بە شێوازێک کە شێوازی ژیانی خەڵکی بە تەواوی گۆڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئێقتساد نیوز”، لە ساڵی ١٤٠٥دا، گوشارە داراییەکان وای کردووە دیاردەی کڕینی قیستی لە کاڵا گرانبەها و لووکسەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان، لەوانەش پێداویستیی خۆراکی، بەرهەمە شیرەمەنییەکان و کەرەستە تەندروستی و پاککەرەوەکان.
ئەم دۆخە نالەبارە نیشانەیەکی ڕوونی نەبوونی نەختینە و دابەزینی بەرچاوی داهاتی خەڵکە لە سێبەری دەسەڵاتی ئێستادا؛ بە جۆرێک کە ئێستا خەڵک ناچارن تەنانەت پێداویستییە ڕۆژانەکانی سوپێرمارکێتیش بە شێوازی چەند قۆناغی و بە قیستی دابین بکەن. ئەم گۆڕانکارییە قووڵە ئابوورییە، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو قەیرانە داراییە ستراتێژییەیە کە بەهۆی بەڕێوەبردن و سیاسەتەکانی دەسەڵاتەوە بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێنراوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران