دوناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە ئێستادا چاوەڕێی کۆتاییپێهێنان دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشنیارەکە کردنەوەی گەرووی هۆرمۆزیش لەخۆ دەگرێت.
ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیاڵ” بڵاوی کردەوە، کە لە یەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عەرەبستان، ئیمارات، قەتەر، پاکستان، تورکیە، میسر، ئوردن و بەحرەین، پرسی کۆماری ئیسلامی ئێران و یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە ئاشتییان تاوتوێ کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە یەکی زۆر باشی لەگەڵ بنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئەنجام داوە.
ترامپ ڕایگەیاند: ”لایەنەکان و وردەکارییەکانی کۆتایی ئەم ڕێککەوتنە لە ئێستادا لەژێر پێداچوونەوەدان و بەمزووانە ڕادەگەیەنرێن.”
ئەم لێدوانانەی ترامپ لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایانگەیاندبوو هێشتا ناکۆکی لە نێوان لایەنەکاندا هەیە و لە دانوستانە سەرەتاییەکاندا باسی پرسی ئەتۆمی ئێران نەکراوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران