بەرپرسانی ئاگاداری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە زانیارییە هەواڵگرییەکانی واشنگتۆن نیشان دەدەن “موجتەبا خامنەیی”، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تەواوی لە شوێنێکی نادیار خۆی حەشار داوە، ی لەگەڵ دەرەوە پچڕاوە و تەنیا لە ڕێگەی تۆڕێک لە نێردراوانی تایبەتەوە پەیام دەگەیەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “سیبیئێس”، برینداربوونی موجتەبا خامنەیی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا و ترسی ناوبراو لە دووبارەبوونەوەی چارەنووسی باوکی، بووەتە هۆی ئەوەی توندترین ڕێکاری ئەمنییەتی بگرێتە بەر.
ئەم دۆخە ئاڵۆزە، ی نێوخۆیی بەرپرسانی ئێرانی بۆ تاوتوێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ تووشی سستییەکی بێوێنە کردووە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی دزەکردنی زانیاریی هەواڵگریی واشنگتۆن و تێلاڤیڤ بۆ نێو قووڵایی دەسەڵاتی تاران و کوژرانی زۆربەی بەرپرسە پلەبەرزەکان لە کاتی شەڕدا، ئێستا بەرپرسانی ماوەی ڕێژیم لە حەشارگە و پەناگاکاندا دەژین و لە ترسی چاوەدێری، تەنانەت متمانەی قسەکردنیان لەگەڵ یەکتردا نەماوە.
ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە گەیشتنی پێشنیارەکانی ئەمریکا بە ڕێبەری ڕێژیم و وەرگرتنەوەی وڵامەکان، کاتێکی زۆر بخایەنێت و پڕۆسەی دانوستانەکان پەک بخات، هەرچەندە زانیارییەکان نیشان دەدەن کە ناوبراو لە ژێر گوشاردا پێشتر لەگەڵ چوارچێوەی گشتیی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە هاوڕا بووە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران