هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ی پشتگیری لە قوربانییانی ئەشکەنجە، ڕێکخراوی ی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە، ئێرانی وەک یەکێک لە خراپترین و مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ئەشکەنجەوە دەستنیشان کرد و جەختی کردەوە لە ئێراندا ئەشکەنجە نەک حاڵەتێکی ناوازە بەڵکوو خودی سیستمەکەیە و ئامرازێک بۆ حوکمڕانییە.
ئەم ڕێکخراوە کە بۆ ئەم هەڵسەنگاندنە پشتی بە حەوت تەوەری بەستووە لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی؛ ئێران لە شەش تەوەری ی ئەم پێنوێنەدا (بەڵێنی سیاسی، توندوتیژیی پۆلیس، پارێزراوبوونی تاوانباران، مافی قوربانییان، مافی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی گشتی) لە قەیراناویترین ئاستی گونجاودایە و لە بواری دۆخی گرتووخانەکانیشدا لە ئاستی “مەترسیدار”دا جێگیر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەرەسەندنی سەرکوتکارییەکان لە دوای پێکدادانە سەربازییەکانی ساڵی ڕابردوو، مەترسیی دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەشکەنجەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر کردووە.
ئەم بەڵگەنامەیە جەخت دەکاتەوە کە ئەشکەنجە لە ئێراندا نەک حاڵەتێکی ناوازە، بەڵکوو ئامرازێکی سیستماتیک بۆ حوکمرانییە کە لە ناو جەرگەی یاسا و ڕێکارە دادوەرییەکاندا چەسپێنراوە؛ دادگاکانیش تەنیا پشت بە “دانپێدانی زۆرەملێ” دەبەستن.
بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە، ژنان و کچان، نەتەوە ژێردەستەکان، کۆمەڵگەی ئێڵجیبیتیکیو، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران زیاتر لە کەسانی دیکە لە بەردەم مەترسیی ئەشکەنجە، دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکی و شێوازەکانی دیکەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدان.
هەروەها تاران تا ئێستا نەبووەتە ئەندامی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دژ بە ئەشکەنجە و سزای دڕندانەی وەک قامچی لێدان و بڕینەوەی جەستە پەیڕەو دەکات.
ئامارەکان نیشانی دەدەن کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم هەزار و ٦٣٩ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
لە کۆتاییدا، ڕێکخراوەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشار بخەنە سەر ڕێژیمی ئێران تا لەسێدارەدان ڕاگرێت و بۆ پشکینینی زیندانەکان ڕێگە بە لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران