لە دوای ڕێککەوتننامەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوبژیوانیی ئەمریکا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند: “ئامانج لەو ڕێککەوتننامەیە، چەککردنی حیزبوڵڵایە و بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ڕێگە نادەین ئەوە ڕوو بدات”.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی پووشپەڕ، محەممەدڕەزا موحسێنی سانی، ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنییەتی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە تەواویەتی دەوڵەتی ئێستا و یەکپارچەیی خاکی لوبنان قەرزداری خۆڕاگریی و چەکوچۆڵی بەرەی موقاومەت و کۆماری ئیسلامییە.
موحسێنی سانی ڕاشیگەیاند: “بەبێ توانای بەرپەرچدانەوە و بەرگریی حیزبوڵڵا، لوبنان لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلدا دەستەوسان دەمێنێتەوە”.
لە کاتێکدا کە ڕێککەوتننامەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوبژیوانیی ئەمریکا لەمەڕ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزی واژۆ کرا، حیزبوڵڵا چەند هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئیسرائیل و لە دژکردەوەدا ئەرتەشی ئیسرائیلیش باسی کە کوژرانی چەند ئەندامێکی ئەو گرووپە کردووە.
هەروەها بێنیامین نێتانیاهوو ڕایگەیاندووە هەتا چەککرانی تەواوی ئەو گرووپە، لە ناوچەکانی باشووری لوبنان پاشەکشێ ناکەن.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران