بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند پێوەری بەهای کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان لە مانگی پووشپەر گەیشتە ٧٤٢.٨، کە ٣.٦٪ بەرانبەر مانگی جۆزەردان زیادی کردووە.
ئەگەرچی خێرایی هەڵاوسانی مانگانە نیوە بووەتەوە، بەڵام هەڵاوسانی خاڵبەخاڵ گەیشتووەتە ٨٣.٩٪ و هەڵاوسانی ساڵانەش ٦١.٤٪ی تۆمار کردووە.
لەم ناوەدا، گرووپی کاڵا هەڵاوسانی خاڵبەخاڵی ١٢١.٥٪، ساڵانەی ٨٦.١٪ و مانگانەی ٢.٦٪ی هەبووە؛ لە بەرانبەردا، کەرتی خزمەتگوزاری هەڵاوسانی مانگانەی ٥.١٪، خاڵبەخاڵی ٤٨٪ و ساڵانەی ٣٩٪ی تۆمار کردووە.
لە نێو بەشە یەکاندا لەسەر ئاستی مانگانە، کەرتی نیشتەجێبوون، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی بە ٥.٩٪ و خزمەتگوزارییە ەکان بە ٥.٦٪ بەرزترین گەشەیان دیوە.
هەروەها کەلوپەلی ناوماڵ ٥.١٪، تەندروستی ٤.٩٪، پۆشاک ٤.٦٪، گواستنەوە ٢.٤٪، خوێندن ١.٢٪ و یەکان ١.١٪ گران بوون. بەشەکانی کلتووری و چێشتخانە و هۆتێل هەر یەکەیان ٣.٨٪ زیادیان کردووە.
سەرەڕای ئەوەی گەشەی مانگانەی خۆراک بۆ ١.٨٪ دابەزیوە و تووتن بە دابەزینی ٠.٥٪- تەنیا بەشی نەرێنی بووە.
ئامارەکان دەریدەخەن تێکڕای نرخەکان بەرانبەر ساڵی پار زیاتر لە ٨٠٪ بەرز بوونەتەوە و گرانیی بەرز لەسەر بنەماڵەکان بەردەوامە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران