ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە بڵاوی کردەوە، واشنگتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا گەرووی هۆرمۆز دەکرێتەوە و ڕێگە بە ئێران دەدرێت نەوت بفرۆشێت، لە بەرامبەردا دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێدەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەم قۆناغەدا گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان ئازاد دەبێت و ئێران پێبەند دەبێت بە پاککردنەوەی ئەو مینانەی لەوێدا چاندوونی. لە بەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات و چەند بەخشینێکی گەمارۆکان دەردەکات بۆ ئەوەی تاران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و داراییە بلۆککراوەکانی ئازاد بکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، پێشنیازەکە بەڵێنی ئێرانی تێدایە بۆ دەستڕانەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و هەڵپەساردنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی بەرز.
سەرچاوەکان دەڵێن ئێران لە ڕێگەی نێوبژیوانانەوە بەڵێنی زارەکی داوەتە ئەمریکا کە لە بەرامبەر کەمکردنەوەی گەمارۆکان ئیمتیازی ڕاستەقینە لە دۆسیە ئەتۆمییەکەیدا پێشکەش بکات.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران