کاربەدەستانی ئیمارات ڕایانگەیاند کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوەی هێرشە دڕۆنییەکەی سەر نزیک وێستگەی ئەتۆمیی “براکە” لە ناوچەی زەفرەی ئەبووزەبی و مافی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە هێرشە تێرۆریستییانە بۆ خۆیان دەپارێزن.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، لەم ڕووداوەدا دوو دڕۆنی دیکەش بەرپەرچ دراونەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە دڕۆنەکان لە سنووری ڕۆژاواوە تەقێندراونەتەوە. هاوکات، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و داوای ئوپەڕی خۆڕاگریی سەربازی لە نزیک ناوەندە ئەتۆمییەکان کردووە.
لەم پێوەندییەدا، هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز” وتوویەتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئیمارات چڕتر کردووەتەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران