بەرپرسی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنای ئەمریکا، داوا لە دۆناڵد ترامپ دەکات ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئێران دەست پێ بکاتەوە و ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕەت بکاتەوە.
ڕاجێر ویکێر” سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکی تونددا ڕایگەیاند کە ترامپ لەلایەن ڕاوێژکارانیەوە بەرەو ڕێککەوتنێکی بێبایەخ لەگەڵ تاران هان دەدرێت. ناوبراو جەختی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە ڕێگە بە ئەرتەشی ئەمریکا بدرێت ئەرکی خۆی تەواو بکات.
ئەم سێناتۆرە پەلەکردن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستای وەک پێویستییەکی ئەمنییەتی و ستراتیژیک وەسف کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت “توانا سەربازییە کلاسیکییەکانی ئێران بەتەواوی لەنێو ببرێن و گەرووی هۆرمۆز بکرێتەوە.”
ویکێر هۆشداریشی دا کە هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لەم ساتەوەختە چارەنووسسازەدا، پەیامی لاوازیی ئەمریکا بە جیهان دەگەیەنێت و زیان بە میراتی سیاسیی ترامپ دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران