ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فائۆ)، ڕایگەیاند کە نرخی کاڵا و پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێیەم مانگی لەسەریەک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا لە مانگی ئاپریل نرخی خۆراک بە ڕێژەی ١.٦ لەسەد زیادی کردووە کە هۆکارە یەکەی بۆ بەردەوامیی داخرانی گەرووی هۆرمۆز دەگەڕێتەوە.
پێشتر فائۆ پێشبینی کردبوو کە بەهۆی داخرانی ئەم ڕێڕەوە گرنگە نێودەوڵەتییە، نرخی ی خۆراک بۆ کۆتایی ئەمساڵ بە ڕێژەی ١٦ لەسەد بەرز ببێتەوە.
گەرووی هۆرمۆز پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە و نزیکەی ٢٠ لەسەدی نەوت و گازی شل و ٣٥ لەسەدی بازرگانیی کودە کشتوکاڵییەکانی پێدا تێپەڕ دەبێت؛ بەڵام لە ٩ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە، ئەمەش بووەتە هۆی شڵەژانی بازاڕ و گرانبوونی نرخی وزە و کودە کشتوکاڵییەکان لە ئاستی جیهاندا.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران