نیوەشەوی شەممە ١٩ی بانەمەڕ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەی بالیسانی لە باشووری بە دڕۆن کردە ئامانج.
لە درێژەی ئەم هێرشەدا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی هەمان ڕۆژ، جارێکی دیکە کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە بە مووشەک کرایە ئامانج.
کەمپی ئازادی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتە و لە دەسپێکی شەڕی ٤٠ ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
لە حەفتەی ڕابردوودا ئەمە شەشەمین شەپۆلی مووشەکی و دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی ئێرانە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٤ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران