بینەر: (30)
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک ڕەشید مستەفاپوور ناسراو بە “ڕەشید سەیدەوان”، خەڵکی گوندی “تیکانلووجە”ی سەر بە مەهاباد، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک ڕەشید کەسایەتییەکی خۆشناو، نیشتمانپەروەر و لایەنگری حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە بوو. ناوبراو بۆ پشتگیریکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی هەمیشە هاندەر و ڕێنوێنی دۆستان و هاوڕێکانی بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران