ڕۆژی شەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، بە دەسپێشخەری و ڕێکخستنی “کۆمەڵەی کوردیی ئۆسترالیا، کۆڕێک بۆ یادکردنەوە و ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم دواییەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سیدنی بەڕێوە چوو.
ئەم شەهیدانە لە ئاکامی هێرشە تێرۆریستی و بۆردوومانە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، شەهید بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ڕەوەندی کوردی لە هەر چواربەشی کوردستان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان بەشدار بوون.
لە کۆڕەکەدا نوێنەرانی چەندین حیزب و ڕێکخراو بوشدار بوون لەوانە:
پارتی دێموکراتی کوردستان (لقی سیدنی)، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (لقی سیدنی)، حیزبی دێموکراتی ئێران، کۆمەڵە (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)، حیزبی “ئەلئەحواز” و کۆمەڵەی کوردیی ئۆسترالیا.
دوای بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایەن کۆمەڵەی کوردییەوە، ی هاوپەیمانیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن “کاک سمایل ئەنجیری”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سیدنی خوێندرایەوە. پاشان نوێنەرانی کۆمەڵە، یەکیەتیی نیشتمانی، حیزبی ئەلئەحواز و پارتی دێموکرات لە ەکانیاندا وێڕای مەحکوومکردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی، جەختیان لەسەر یەکگرتوویی و بەردەوامیی ڕێبازی شەهیدان کردەوە.
لە بەشێکی تری ئەم یادکردنەوەیەدا، شاعیری نیشتمانپەروەر “کاک حامید خانزەرزا” بە خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێکی حەماسی و نەتەوەیی، هەستی بەشداربووانی بزواند. هەروەها هونەرمەند “کاک سەید ڕەسووڵ غەفوورنژاد” بە پێشکەشکردنی چەند سروودێکی شۆڕشگێڕانە، ڕەنگوڕوویەکی شۆڕشگێڕانەی بە کۆڕەکە بەخشی.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران