لە درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد، دوو کەسی خەڵکی شارەکانی نەغەدە و سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، “مامەند خودادادی” خەڵکی نەغەدە، ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە. ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و ی تلفۆنی بێبەش کراوە.
هاوکات، شەوی سێشەممە ٨ی بانەمەڕ، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “کامران ڕەسووڵنژاد” خەڵکی گوندی “نستان”ی سەردەشت، بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە ڕوون نەکراوەتەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران