ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئاپریلی ٢٠٢٦، خۆپیشاندانێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی ئێران و هەروەها تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی ئێران (تلاشگران راە آزادی ایران) و کەسانی ئازادیخوازی سەربەخۆ و هەروەها بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی و کەم ئەندامان، لە شاری هامبورگ بەڕێوە چوو.
دروشمەکانی ئەم خۆپیشاندانە بە ڕوونی سێ تەوەری، وەستاندنی سزای ئێعدام و هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئێعدام، ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی زیندانییانی سیاسی و ئایینی و دەستڕاگەیشتنێکی خێرا بە ئینتەرنێتی ئازاد بۆ خەڵکی ئێرانی لەخۆ گرتبوو.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
کاک یەدی بەلەدی بە زمانی کوردی و فارسی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و لە ێکدا دوای شیکردنەوەی دۆخی خەڵکی ئێران لە بواری دارایی و هەروەها گوشاری ئەمنیەتی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و سەرکۆنەی هەڵسوکەوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامیی کرد. دواتر خۆپیشاندانەکە بە خوێندەوەی پەیامی حیزبی دێموکراتی ئێران بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو سوهەیلا خاقانی درێژەی پێ درا. لە درێژەدا پەیامی بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی خوێندرایەوە و پاشان خاتوو سەبا ئەحمەدی پەیامی حیزبی بە زمانی ئاڵمانی خوێندەوە.
دوکتور ئەمیر کیانی ێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ڕۆڵ و پێگەی حیزبی دێموکراتی ئێرانی وەک یەکێک لە یەکەم حیزبە تێکۆشەرەکان هەم لە بواری مێژووییەوە و هەروەها لە بواری شوێندانەری و خەباتی دێموکراتیک و سەردەمیانەی شوێندانەر نرخاند و سپاسی بەشداری و هاوئاهەنگی لە ئەندامانی ئەو حیزبە لە چالاکییەکاندا کرد.
دواتر کاک شەهریار نەقشبەندی لە ێکیدا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی و هەروەها وڵاتانی دوور و نزیک.هەمووتان ئاگادارن کە چۆن خەڵکی ئێران سەرکوت دەکات و لە خۆپیشاندانەکاندا بێبەزەییانە کوڕ و کچی نیشتمان دەکوژێت. لە زیندانەکاندا لەوپەڕی دڕندەییدا ئەشکەنجە و ئازاری ڕۆحی و جەستەیی و دەستدرێژی دەکات.هێزە کوردییەکان و کەمپی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای چەکە دوورهاوێژەکانەوە دەکاتە ئامانج و ڕۆژانە تێکۆشەرانی ئێمە شەهید و بریندار دەکات. بەڵام دەبێ ئەوە بزانین لە هەر ئەگەرێکدا چ شەڕ بەردەوام بێت یا درێژەی هەبێت ئەوە خەڵکی کوردستان و ئێرانن کە دەبێ کۆتایی بە کۆماری ئیسلامی بێنن و ئەوە دوور یا نزیک ڕوو دەدات و بۆ دەستەبەربوونی ئەو مەبەستەش دەبێ هێزە کاریگەرەکانی مەیدانی خەبات هاوکاری و هاواهەنگی پێک بێنن.
کاک سرووش محەمەدی بە وتنەوەی سروودی ئەی شەهیدان خۆپیشاندانەکەی ڕازاندەوە.
بە درێژایی خۆپیشاندانەکە بە زمانەکانی کوردی و ئاڵمانی و فارسی چەندین دروشم بەرز کرایەوە کە بەشداربووان دووبارەیان کردەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران