بینەر: (1.4K)
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە پێشنیارە چەند لاپەڕەییەکەی ڕێژیمی ئێرانی بە توندی ڕەت کردەوە؛ ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامیی بنبەست لە دانوستانەکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ترامپ لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس سۆشیاڵ” بڵاوی کردەوە، نووسیویەتی: “من هەر ئێستا وڵامی بەناو نوێنەرانی ئێرانم خوێندەوە. بە دڵم نییە؛ ئەم پێشنیارە تەواو قەبووڵنەکراوە!”.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وڵامەکەی ئێران کە لە ڕێگەی نێوبژیوانە پاکستانییەکانەوە دراوەتە واشنگتۆن، نەیتوانیوە داواکارییە یەکەی ئەمریکا جێبەجێ بکات، کە بریتییە لە وەرگرتنی بەڵێنی پێشوەختە سەبارەت بە داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی و کۆگاکانی ئۆرانیۆمی ئەو ڕێژیمە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران