دکتۆر ڕێبێکا گرانت لە بەشێکی شیکارییەکیدا کە لە “فاکس نیوز” بڵاو کراوەتەوە، نووسیویەتی: پەرەگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، لە تەنیا کارێکی ناوچەیی دەرچووە و بووەتە ئاماژەیەکی هۆشداریدەر بۆ چین و ڕووسیە.
بەپێی ئەم شرۆڤەیە، هێزەکانی ئەمریکا لە حەوتووەکانی ڕابردوودا دەیان کەشتییان لەسەر ڕێڕەوی ئێران ڕاگرتووە یان دەستیان بەسەردا گرتوون. دۆناڵد ترامپیش ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە “زۆر کاریگەر” ناوبردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە گوشاری ئابووری، چەقی ی ئەم پلانەیە.
هاوکات، بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە مەودای ئەم گەمارۆیە لە فراوانبووندایە. بە وتەی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەم ئۆپەراسیۆنە ”خەریکە دەبێتەوە” و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکانیش بەردەوام دەبێت.
لە شیکارییەکەدا هاتووە کە ئەم پرۆسەیە بۆ چین گرنگییەکی تایبەتی هەیە؛ چونکە بەشێکی بەرچاوی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دەریاوە دابین دەکرێت و ئێران و ڕووسیەش پشکێکی گرینگیان لەو دابینکردنەدا هەیە.
نووسەر جەخت دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی توانای سەربازی، هەواڵگری و دارایی ئەمریکا لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ئاستێکی وەها لە بەرگێڕەوە (بازدارندگی) دروست کردووە کە بە وتەی ئەو، ڕکابەرەکانی وەک چین ناتوانن بە ئاسانی بەرەوڕووی ببنەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران