ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا، دوو هەزار و ١٥٩ کەسی لە سێدارە داوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا و بێجگە لە چین، لانیکەم ٢ هەزار و ٧٠٧ کەس لە سەرانسەری جیهاندا لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئاماری ی لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، زیاتر لە دوو لەسەر سێ زیادی کردووە کە تێیدا ڕێژەی سێدارەی وڵاتانی وەک عەرەبستان، کوەیت، میسر، یەمەن و ئەمریکا زیادی کردووە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو و دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا، سزای لەسێدارەدانی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان و پاراستنی دەسەڵاتەکەی توندتر کردووەتەوە.
هەروەها بەهۆی دۆخی ئەمنییەتیی نێوخۆی ئێران و ئەستەمبوونی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە دروستەکان، ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ ئاماری جیاوازیان بڵاو کردووەتەوە؛ لەم چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوی “مافی مرۆڤی ئێران” ، سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم هەزار و ٦٣٩ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران