بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە بڕیاری کۆتایی لەسەر چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران لە دەستی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکادایە.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کاناڵی (ABC News) لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی، نێتانیاهوو جەختی کردەوە ئەمریکا هاوبەشی گەورەیە و هەموو بژاردەکان تاوتوێ کراون، بەڵام کەس پێی ناڵێت ترامپ چی بکات.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد گومانی قووڵی لە ئەگەری چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ تاران هەیە و وتی: “ئێرانییەکان هەمیشە درۆ دەکەن و کات دەکوژن.”
ناوبراو ئامانجی ی خۆی و ترامپی بە ڕێگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ناوبرد.
نێتانیاهوو هەروەها ڕایگەیاند ئێران لاواز بووە و پێشبینیی ڕووخانی ئەو ڕێژیمەی کرد، هاوكات هۆشداریی دا ئەگەر تاران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، تووشی وڵامێکی زۆر قورس دەبێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نێتانیاهوو ڕەتی کردەوە گەرووی هۆرمۆز وەک کارتێکی گوشاری هەمیشەیی لە دەستی ئێراندا بمێنێتەوە و باسی لە پلانەکان بۆ گواستنەوەی وزە لە ڕێگەی دەریای سوور و دەریای نێوەڕاستەوە کرد.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران