لە هێرشی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا و عەرەبستان بۆ سەر دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم لە عێراق، ٨ چەکدار کوژران و ٤ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
فەرماندەیی گرووپی میلیشیایی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا، هێرشەکانی ئەمریکا و عەرەبستان بۆ سەر بنکەکانیان و کوژرانی ٨ چەکدار و برینداربوونی ٤ چەکداری دیکەشی پشتڕاست کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان بە هاواهەنگی لەگەڵ “سێنتکام”، هێرشی ورد و ئاراستەکراویان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ڕێژیمی تاران کە لەنێو خاکی عێراقدا جێگیرن و یان بەو هێرشانەوە هەبووە کە کراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە هۆکاری هێرشەکەی بۆ هێرشە دڕۆنییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی گەڕاندەوە”.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق دوای هێرشەکە ڕایانگەیاند کە، چەندین دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگاکانی بەسرە، بابل، کەربەلا و نەینەوا بیستراوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران