بینەر: (1.3K)
سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، پلانە نوێیەکانیان بۆ بژاردە و کردە سەربازییە ئەگەرییەکان دژی کۆماری ئیسلامی خستە بەر دەست سەرۆککۆماری ئەمریکا.
باراک ڕافید، پەیامنێری ماڵپەڕی ”ئاکسیۆس”، بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” لەمبارەیەوە نووسیویەتی: ”دوو بەرپرسی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە برەد کوپێر، فەرماندەی سێنتکام و دان کەین، بەرپرسی ستادی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی ٤٥ خولەکیدا، دۆناڵد ترامپیان لە پلانە نوێیەکان بۆ ئەگەری کردەی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردووەتەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران