جەی دی وێنس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوبوونەوەی زانیاریی چەواشەکەرانە و ناڕاستی سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز و کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕەت کردەوە.
وێنس بەتوندی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامە یان تەنانەت بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکاندا، هیچ جۆرە پارەیەکی نەختینەیی پێ نادرێت و هیچ سەرچاوەیەکی دارایی ئەو وڵاتەش تەنیا بە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ئازاد ناکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێککەوتنە بە شێوازێک داڕێژراوە کە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە پێش هەموو شتێک بن؛ بەڵام ئەگەر تاران بە تەواوی پێبەندی بەڵێنەکانی بێت، ئەوە قازانجی ئابووری دەگاتە ئێران و تەواوی ناوچەکە کە دەبێتە هۆی ئاشتییەکی بەردەوام.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران