لە درێژەی گیران و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، “عەلی ئێسکەندەری” بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ماڤی مرۆڤی “کوردپا”، عەلی ئێسکەندەری، هاونیشتیمانیی ٤١ ساڵەی خەڵکی ئیلام لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە.
هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
شایانی باسە کە تا ئێستا هۆکاری گیران و ئە تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەلی ئێسکەندەری هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران