٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥؛ تەرمی “مادێح کرمانی”، ئەو کۆڵبەرەی کە لەسەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا، دوای دوو ڕۆژ ناروونیی جارەنووسی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی “کوردپا”، ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥، “مادێح کرمانی” کوڕی سەعید، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “خێرئاوا”ی سەر بە شاری مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی “مڕانێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە ئەمنییەکان پێکرا و گیانی لەدەست دا.
دوای ئەم ڕووداوە، بنەماڵەکەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووسی نەبوو، تاکوو ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، دوای کردن بە بنەماڵەکەیەوە، تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی مەریوان ڕادەستیان کرایەوە.
“مادێح کرمانی” خێزاندار و باوکی دوو منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵان بوو.