بینەر: (2)
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «شوانه عەلیزاده» خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
شوانە عەلیزادە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.