ڕۆژنامەی “واڵستریت ژۆرناڵ” لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئەمریکا، هەوڵ دەدات بەبێ پاشەکشەی جیددی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، گوشارە ئابوورییەکانی سەر خۆی کەم بکاتەوە و دەستی بە داراییە بلۆکەکراوەکانی بگاتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە زاری بەرپرسانی ئێرانی و نێوبژیوانە عەرەبەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، تاران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پاراستنی بەشێکی ی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، ڕێگەیەک بۆ ئازادکردنی دەیان میلیارد دۆلار سەرمایە و داراییە بلۆکەکراوەکانی و گەڕانەوە بۆ بازاڕی ی نەوت بدۆزێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەوە دەترسن هەر جۆرە ئیمتیاز و پاشەکشەیەکی بەربڵاوی ئەتۆمی، لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە وەک سەرکەوتنێکی سیاسی لە نێوخۆی ئەمریکادا بەکار بهێندرێت؛ بابەتێک کە بە وتەی سەرچاوەکانی واڵستریت ژۆرناڵ، سێبەری بەسەر ڕەوتی دانوستانەکاندا کێشاوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران