بینەر: (21)
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕۆنیی کردە سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات.
لەم هێرشە نوێیەدا بارەگایەکی حیزبی دێموکراتی ئێران لە شاری کۆیە بە دوو دڕۆن کراوەتە ئامانج.
لە حەفتەی ڕابردوودا ئەمە چوارەمین جارە کە کۆماری ئیسلامی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات دەکاتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٥٠ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران