بینەر: (286)
ڕۆژی شەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی ئێران، بە ناوی کاک ڕەسووڵ کەریمی، ناسراو بە “ڕەسووڵی میرزاکەریمی” و خەڵکی گوندی “شێخ عیسا”ی سەر بە ناوچەی ڕەبەت، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک ڕەسووڵ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، خۆشەویست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ڕەبەتدا بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران