لە درێژەی سیاسەتە ئابوورییە فەقیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێراندا، دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گۆشت و شیرەمەنی، ئێستا نۆرەی نان هاتووە تا گوشاری سەر شانی توێژە کەمداهاتەکان زیاتر بکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتێکدا نان لە چەند ناوچەیەک گران کراوە، بەرپرسانی ڕێژیم بە بیانووی نەمانی دراوی پاڵپشتیکراو (ارز ترجیحی) و بەرزبوونەوەی تێچووی وزە، بوار بۆ گرانکردنی گشتیی نان خۆش دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی گۆشتی مەڕ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١١٠ لەسەد، گۆشتی مانگا ١٥٦ لەسەد و مریشک نزیکەی سێ بەرابەر بەرز بووەتەوە.
هۆکاری ی ئەم داڕمانە ئابوورییە، بڕیاری کاربەدەستانی ڕێژیمە بۆ سڕینەوەی پاڵپشتیی دارایی لەسەر کاڵا بنەڕەتییەکان لە بودجەی ساڵی ١٤٠٥دا.
ئامارەکان نیشان دەدەن کە بەهۆی هەڵاوسانی ٩٠ لەسەدی کاڵا خۆراکییەکان و لێکەوتەکانی شەڕەوە، بەهای ڕاستەقینەی کڕینی خەڵک بەشێوەی بەرچاو دابەزیوە و ناچار بوون ڕوو لە کڕینی کاڵای بچووکتر و هەرزانتر بکەن، بە شێوەیەک کە تەنیا توانای دابینکردنی کەمترین بژێویی سەرەتاییان ماوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران