هەواڵدەریی فەرمیی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، دادگایەکی ئەو وڵاتە ٩ تۆمەتباری بە زیندانیی هەتاهەتایی و دوو تۆمەتباری دیکەی بە سێ ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە تۆمەتبار کراون بە هاوکاری لەگەڵ سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەوەی کە وەک “کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستی” دژ بە بەحرەین وەسف کراوە.
لە بەیاننامەیەدا هاتووە کە تۆمەتباران دەستیان هەبووە لە “کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوەندە هەستیارەکان و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دارایی دار بەو بابەتەوە”.
وڵاتی بەحرێن کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەمەزهەبن، یەکی پڕ لە گرژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە و لە ڕەوتی شەڕەکانی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، مەنامەی پێیتەختی ئەم وڵاتە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی سپای پاسدارانەوە.
بەرپرسانی دەوڵەتی بەحرەین لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کانی ئەو وڵاتە توانیویانە “پلانەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران” پووچەڵ بکەنەوە.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران