بینەر: (44)
هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی شێخ سێڵە بە ناوی “فاروق مەحموودی” کوڕی سەید کەریم، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە لە بازاڕچەی سنووریی “شێخ سێڵە” کراوەتە ئامانجی دەسترێژی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم.
فاروق مەحموودی بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کراوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هێزەکانی ڕێژیم ڕۆژانە بە شێوازی سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان دەکەنە ئامانج.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران