بینەر: (24)
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گەلاوێژ، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە خاڵی پشکنین لە شاری ئێرانشار لە سیستان و بەلووچستان، دوو چەکداری هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم کوژراون.
هەواڵدەریی “مێهر” سەر بە ڕێژیم لەوبارەوە نووسیویەتی: “چەند چەکدارێک لە سێ ماشینەوە تەقەیان لە هێزە ئینتیزامییەکان لە خاڵی پشکنینی ئێرانشار کردووە و چەکدارێک بە ناوی مەیسەم کەرەمی بە پلەی گرووهبان یەکەم کوژاوە”.
ئەو لە کاتێکدایە کە هەواڵدەرییەکانی دیکە باسیان لە کوژرانی چەکدارێکی دیکەی ڕێژیم بە ناوی ئوستوار یەکەم، مێهران سالارزادە کردووە.
هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەکەی نەگرتووە ئەستۆ.
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران